له ڕۆژانی ڕابردوودا، شاره‌داری به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كانی چابه‌هار هێرشیان كردۆته سه‌ر شوێنی كه‌سابه‌تی ماسی فرۆشان له‌و شاره و ده‌كه‌كانیان به‌سه‌ریاندا ڕووخاندووه.
به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، مه‌ئموورانی شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كان به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه ساعه‌ت ٣ی به‌یانی هێرشیان بردۆته سه‌ر ده‌كه‌كانی ماسی فرۆشی له شه‌قامی ده‌ریای چابه‌هار و شوێنی كه‌سابه‌تی کاسبکارانی ئه‌و بواره‌یان ڕووخاندووه. تێكدانی شوێنی ئیشی خه‌ڵكی هه‌ژار له كاتێكدایه كه به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی ئه‌و شاره هیچ داهاتێكی دیكه‌یان جگه له ماسی فرۆشی نییه و ساڵانێكه پاش گه‌ڕانه‌وه له ده‌ریا ماسیه‌كانیان له‌و شوێنه ده‌فرۆشن و بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیانی پێ دابین ده‌كه‌ن.