به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی سپای پاسداران به هاوكاری بونیادی مه‌سكه‌ن ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شمه هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌ی “میراباد”ی چابه‌هار و ده‌یان سه‌رپه‌ناه و كه‌پری خه‌ڵكی هه‌ژاریان ڕووخاندووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به كاتی شه‌و و كاتژمێر ٢ی به‌یانی هێرشیان بردۆته سه‌ر ناوچه‌ی “میرئاباد”ی چابه‌هار به‌ده‌یان كه‌پریان ئاگر داوه و سه‌رپه‌نای خه‌ڵكی هه‌ژاریان به‌سه‌ریاندا ڕووخاندووه و بنه‌ماڵه‌كانیان ئاواره كردووه.