ڕۆژی یەکشەممە بەهۆی تەقینەوەی گاز لە خانوویەکی گەڕەکی “خاتەمیە”ی ئیلام، خانوویەکی دوو تەبەقە ڕووخاو و بەو هۆیەوە هاوڵاتیەک بەسەختی بریندرا کرا.
بەپێی هەواڵی گەییشتوو، بەهۆی کۆبوونەوەی هاوڵاتیان لە شوێنی ڕووداوەکە تیمەکانی فریاکەوتن نەیانتوانیوە بە خێرایی بگەنە شوێنی ڕووداوەکە و پاش گەییشتنیان ئەو هاوڵاتیە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە گوازراوەتەوە و ڕێکاری پێویستیش بۆ کونتڕۆڵ کردنی دۆخەکە گیراوەتە بەر. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر ئەو ڕووداوە بڵاونەکراوەتەوە.