له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو زیاتر له ١٤٢ خانووی هاووڵاتیانی ئۆستانی سنه به‌بیانووی زیاده‌ڕۆیی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی ئه‌و ئۆستانه‌وه ڕووخێندراوه.
رۆژی ڕابردوو به‌رپرسی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی ئۆستانی سنه ڕایگه‌یاند: ١٤٢ خانوو ڕووخێندراوه و هه‌شت هه‌زار مه‌تر له زه‌ویه‌كانی ئۆستانی سنه به بیانووی زیاده‌ڕۆییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كه بڕی ٧٩ میلیارد تمه‌ن له‌و خانووانه‌دا خه‌رج كرابوون كه ٤٨ خانوو و ویلای ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سه‌راوقامیش و قلیانی شاری سنه. شایانی باسه پێشتر تۆڕی مێدیایی كۆمه‌ڵه، ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ڕووخاندنی ماڵی چه‌ند هاووڵاتیه‌كی شاری سنه‌ی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاووڵاتیان له به‌رانبه‌ر ڕووخاندنی خانووه‌كانیان به‌بیانووی زیاده‌ڕه‌وی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو و چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.