به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی چوارشه‌ممه 16ی مانگی خه‌رمانان، شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك له شارۆچكه‌ی “بێعسه‌ت“ی سنه و ماڵه‌كه‌یان ڕووخاند.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به‌هاوكاری شاره‌داری سنه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بینایه‌كی چوار نهۆمی له شارۆچكه‌ی “بێعسه‌ت“ی سنه و خاوه‌ن ماڵ و بنه‌ماڵه‌كه‌یان له ماڵ هیناوه‌ته ده‌ره‌وه و ماڵه‌كه‌یان به لۆدێر ڕووخاندووه. هاووڵاتییه‌ك له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و شاره له‌ئاست شێوه‌ی به‌ڕێوه‌برایه‌تی شاره‌داری سنه واته “ئه‌نوه‌ر ڕه‌شیدی” ناڕازین و چه‌ندین جار سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردووه، به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی نه‌چووه به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه.