به‌یانی شه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، مه‌ئمووره‌كانی شاره‌داری به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كانی زاهیدان هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی كه‌شاوه‌رز و ماڵی هاووڵاتیانی هه‌ژاریان ڕووخاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، مه‌ئمووره‌كانی شاره‌داری به هاوكاری ده‌یان هێزی سه‌ركوتگه‌ری ئینتزامی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان هه‌ژاری دانیشتووی شه‌قامی ٣٠ متری كه‌شاوه‌رز و خانووی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یان ڕووخاندووه. شایانی باسه كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، به‌رده‌وام خانووی هاووڵاتیانی هه‌ژاری به‌لووچ به مه‌به‌ستی گۆڕانكاری سیاسی و ئه‌منیه‌تی له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ڕووخاوه.