ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه، هێزه‌كانی شاره‌وانی و ئیداره‌ی مه‌سكه‌ن و شارسازی به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتووانی شه‌قامی باقری ٦٤ له ناوچه‌ی شیرئابادی زاهدان و ماڵی شارومه‌ندێكیان ڕووخاند.
به‌پێی ڕاپۆرای ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه‌كانی حكوومه‌ت ساعه‌ت پێنجی به‌یانی، به‌بێ به‌ڵه‌گه‌ی قه‌زایی خانووی شارومه‌ندێكیان له ناوچه‌ی شیرئابادی زاهدان ڕووخاندووه، كاتێك دانیشتووانی ئه‌و شه‌قامه له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌كانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر خه‌ڵك و چه‌ند كه‌س به گازی فرمێسك‌ڕێژ و زه‌ربه‌ی باتۆم بریندار كراون.