کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتیانی به‌لووچ له‌ چابه‌هار

ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتیانی به‌لووچ له‌ چابه‌هار 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی ڕێبه‌ندان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی مه‌سكه‌ن و شارسازی و شاره‌داری چابه‌هار ئه‌مجاره‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌ی هێمه‌ت ئاباد و چه‌ندین خانوویان ڕووخاند.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه‌ ئینتزامییه‌كان به‌ هاوكاری مه‌ئموورانی مه‌سكه‌ن و شارسازی و شاره‌وانی چابه‌هار به‌ چه‌ند لۆدێر و ئۆتۆمبێلی نیزامی، هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خانووی هاووڵاتی هه‌ژار له‌ ناوچه‌ی هێمه‌ت ئاباد و به‌بێ ئاگاداكردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و حوكمی قه‌زایی، چه‌ندین خانوویان ڕووخاندووه‌. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی ڕێبه‌ندانیش هێزه‌كانی حكوومه‌ت خانووی هاووڵاتیان هه‌ژاری به‌لووچیان له‌ ناوچه‌ی موراد ئاباد ڕووخاند و كاتێك خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، هێزه‌ ئینتزامییه‌كان به‌ شۆكێری به‌رقی و گازی فرمێسكڕێژ وڵامی ناڕازیانیان دایه‌وه‌.