کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتیانی به‌لووچ له‌ سه‌راوان

ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتیانی به‌لووچ له‌ سه‌راوان 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌كانی سپا و مه‌ئموورانی ئینتزامی هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتیانی به‌لووچ له‌ ناوچه‌ی “جه‌هاد ئاباد”ی سه‌راوان و چه‌ند خانوویان ڕووخاندووه‌.

به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، شاره‌داری سه‌راوان به‌ هاوكاری هێزه‌كانی سپای پاسداران و مه‌ئموورانی ئینتزامی له‌ شه‌قامی حه‌مزه‌ له‌ ناوچه‌ی جه‌هاد ئاباد، به‌ فه‌رمانی دادستانی چه‌ند خانوویان ڕووخاندووه‌ و كاتێك خاوه‌ن ماڵه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، ته‌قه‌یان به‌سه‌ریاندا كردووه‌.