به‌یانی سێشه‌ممه ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی “ڕه‌حمان ئاباد” و “غه‌ریب ئاباد” له نزیكی ترمیناڵی زاهیدان و چه‌ند خانوویان ڕووخاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، دانیشتووانی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه داوای حوكمی قه‌زاییان كردووه به‌ڵام هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كردۆته سه‌ریان و ڕێگه‌یان نه‌داوه كه‌س فیلم له‌و ڕووداوه بگرێت و چه‌ند كه‌سیان به لێدان و ئه‌شكه‌نجه بریندار كردووه.