ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی شاره‌داری و ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی خه‌ڵكی هه‌ژار له حاشیه‌ی شاری ئیلام و ماڵه‌كه‌یان به‌سه‌ریان دا ڕووخاند.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ئیداره‌ی ڕێگه‌و شارسازی به هاوكاری شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕۆژی ڕابردوو به بیانووی نه‌بوونی ئیجازه‌نامه و زیاده‌ڕوویی، هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار له ده‌ورووبه‌ری شاری ئیلام و وێڕای بێڕێزی كردن ماڵه‌كه‌یان به‌سه‌ریان دا ڕووخاند و چه‌ند خێزانیان بێ سه‌رپه‌ناه كردووه.