شه‌وی هه‌ینی ٧ی ڕه‌زبه‌ر، مه‌ئموورانی شاره‌داری به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كانی ئیسفه‌هان هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتیانی حاشینه‌نشین له ده‌ورووبه‌ری ئیسفه‌هان و ماڵه‌كانیان به‌سه‌ریاندا ڕووخاند.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی ڕژیم به لۆدر و كه‌ره‌سته‌ی جاده‌سازی هێرشیان كرده سه‌ر حاشینه‌نشینانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان له گوندی “تیمیارت” و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌منیه‌تی دانیشتووانه‌كه، ماڵه‌كه‌یان به‌سه‌ریاندا ڕووخاند. شایانی باسه كه واده‌كانی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ سازكردنی یه‌ك ملیۆن خانووبه‌ره، هیچ به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه به‌ڵكوو به ده‌یان شوێنی خانووی خه‌ڵكی په‌راوێزنشینی ده‌ورووبه‌ری شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ڕووخاوه و به سه‌دان كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون.