کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕووخاندنی شوێنی كاسبی ده‌ستفرۆشان له‌لایه‌ن شاره‌داریه‌وه‌ له‌ شیراز

ڕووخاندنی شوێنی كاسبی ده‌ستفرۆشان له‌لایه‌ن شاره‌داریه‌وه‌ له‌ شیراز

ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شاره‌داری شیراز به‌ هاوكاری هێزه‌ ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر ده‌ستفرۆشانی بلواری وه‌فایی و شوێنی كه‌سابه‌ته‌كانیان ڕووخاند.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شاره‌داری به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ هێرشی كردۆته‌ سه‌ر ده‌ستفرۆشانی بلواری وه‌فایی شیراز و به‌ لۆدر شوێنی كه‌سابه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ژاره‌ی ڕووخاندووه‌. به‌وته‌ی ده‌ستفرۆشان، كاتێك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ هێزه‌ ئینتزامییه‌كان هێرشیان بردۆته‌ سه‌ریان و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه‌.