ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌شه‌مه، مه‌ئموورانی شاره‌وانی ماساڵی سه‌ر به پارێزگای گیلان به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ده‌كه‌ی كه‌سابه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژار و شوێنی كاره‌كانیان ڕووخاند.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خاوه‌نی یه‌كێك له ده‌كه‌كان به سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم ئه‌ڵێت كه مۆڵه‌تی فه‌رمی بۆ كاسبی له‌و شوێنه وه‌رگرتووه، دوو منداڵی كه‌م ئه‌ندامی هه‌یه و پێداویستیه‌كانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌و ڕێگه‌وه دابین ده‌كات. هێزه‌كانی شاره‌وانیش ده‌ڵێن كه بڕیاری ده‌زگای قه‌زاییه و نابێت له‌و شوێنه كاسبی بكات. شایانی باسه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ویدیۆیه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له نێو كۆمه‌ڵگا به‌دوای خۆیدا هێنا.