ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هێزه ئینتزامییه‌كان به هاوكاری مه‌ئموورانی شاره‌وانی و ئیداره‌ی مه‌سكه‌ن و شارسازی هێرشیان كرده سه‌ر هاووڵاتیان به‌لووچ له گه‌ڕه‌كی شاشكی له شارستانی مێهرستان و خانووی چه‌ند شارومه‌ندی به‌لووچیان ڕووخاند.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنێكی به‌لووچ له‌به‌ردم دووربین دا ده‌ڵێت: ئه‌و زمینانه مڵكی باوكیان بووه و ماوه‌ی ٧٠ ساڵه تێدا كه‌شاوه‌رزی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا ئیداره‌ی مه‌سكه‌ن و شارسازی ده‌یانه‌وێت له ژێر ناوی “ئه‌رازی میللی” داگیری بكه‌ن. پێشتر و له شاره‌كانی چابه‌هار، زاهیدان و ڕاسه‌ك ناونده ده‌وڵه‌تیه‌كان كاری له‌و شێوه‌یان ئه‌نجام داوه و به سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی به‌لووچ ئاواره كراون.