کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕووخاندنی خانووی هاووڵاتیانی هه‌ژار له‌ ڕه‌مینی چابه‌هار

ڕووخاندنی خانووی هاووڵاتیانی هه‌ژار له‌ ڕه‌مینی چابه‌هار 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌زبه‌ر، مه‌ئموورانی ئیداره‌ی مه‌سكه‌ن و شارسازی چابه‌هار هاوڕێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده‌ سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار له‌ گوندی ڕه‌مین و چه‌ند خانوویان ڕووخاند.

به‌ وته‌ی هاووڵاتیانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ڕژیم كاتێك خه‌ڵك له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌بوون و منداڵه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی قوتابخانه‌ كردووه‌، هه‌موو كه‌له‌ووپه‌له‌كانیان فڕێ داوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و خانووه‌كانیان ڕووخاندووه‌. پێشتر كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر پلانی ڕژیم بۆ گۆڕانی دیمۆگرافی به‌لووچستان و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی فه‌رمانی خامنه‌یی بۆ گه‌شه‌پێدانی گه‌نارئاوه‌كانی به‌لووچستان له‌ ڕێگه‌ی نیشته‌جێكردنی بنه‌ماڵه‌ی هێزه‌كانی فاتمیۆن و زه‌ینه‌بیوون بڵاو كردبوو.