ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، هێزه‌كانی سپای پاسداران و بۆنیادی مه‌سكه‌نی چابه‌هار به چه‌ندین لۆدێر خانووی شارومه‌ندانی دانیشتووی ناوچه په‌راوێزنشینه‌كانی ئه‌و شاره‌یان ڕووخاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ده‌ڵاڵه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌ت ٣٠٠ هه‌زار هێكتار زه‌ویان داگیر و ڕاده‌ستی سپای پاسداران كردووه. ئێستا بۆنیادی مه‌سكه‌ن و سپای پاسداران ده‌یانه‌وێت شۆقه و كۆمه‌ڵی تیجاری تێدا ساز بكه‌ن. به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، خامنه‌یی فه‌رمانی نیشته‌جێكردنی هه‌زاران ئه‌ندامی گرووپه‌كانی زه‌ینه‌بیوون و فاتمیۆنی له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان داوه و سپای پاسداران بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته، خانوو و زه‌وی خه‌ڵكی هه‌ژاری داگیر كردووه.