ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی هاوڕێ له‌گه‌ڵ مه‌ئموورانی شاره‌داری و هێزه ئینتزامییه‌كان، خانووی خه‌ڵكی هه‌ژاریان له گوندی “بهدهلبوو”ی سه‌ر به شاری ورمێ ڕووخاند.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به بیانووی نه‌بوونی مۆڵه‌تی یاسایی و به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه، خانووی خه‌ڵكی هه‌ژاریان له گوندی بهدهلبوو ڕووخاندووه و زیانێكی زۆریان به دانیشتووانه‌كه‌ی گه‌یاندووه. هاووڵاتیان ده‌ڵێن: له ده‌ورووبه‌ری شاری ورمێ به ده‌یان وێلا و خانووی لووكس به‌بێ مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ناوه‌نده حكوومه‌تیه‌كان ته‌نیا ده‌ستیان به‌سه‌ر چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگادا ئه‌ڕوات.