کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

ڕه‌وتی مه‌ترسیداری تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان له‌ عێراق

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق رایدەگەیەنێت؛ تاوانی تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانان چوەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە.

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق، تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانان گەیشتوەتە قۆناغێکی مەترسیدار. هەروەها پێشنیار دەکات کە حکومەتی کاربەڕێکار داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوە هەواڵگرییەکان بکات کە رێکاری ئازایانە و بەرپرسیارانە بگرنە بەر و شانەی روبەڕوبونەوەی ڕفاندن و تاوانی رێکخراو کارا بکەن بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران و رۆژنامەنوسان و چالاکوانان. ئەوە لەکاتێکدایە كه‌ لەماوەی رابردوودا، ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنوس لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق و بەغدای پایتەخت تیرۆرکراون یاخود رفێندراون کە دواترینین ڕۆژی یەکشەممە تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی ناسراوی خۆپیشاندانەكانی بەغدا “حەقی ئیسماعیل عەزاوی” بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی ئێران

komalah

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شێركه‌ته‌كانی نه‌وت و گاز

komalah

مانگرتنی چالاکێکی مەدەنی و هاوکات بانگهێشتی چالاکێکی سنفیی لە شاری مەریوان

komalah

پەروەندەسازی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە دژی چالاکانی پیشەیی و مامۆستایان 

komalah

دۆخی نالەباری ژیانی کرێکارانی شارەداری مەریوان

komalah

دەستبەسەرکرانی ٥ هاووڵاتیی لە سنوورەکانی بانە

komalah