کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

ڕه‌وانه‌ كردنی دوو هاووڵاتیی بۆ زیندانی شاری شنۆ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی به‌فرانبار، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ پاش پشتڕاستکردنەوەی حوکمەکەیان لە دادگای پێداچوونەوەدا، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “محەممەد ئەمین قازی” و “کامیل خانلەری” خەڵکی شاری شنۆ، پاش بانگهێشت کردن بۆ بەڕێوەبەریی تاوانەکانی دادگای ئەو شارە، بۆ زیندان ڕاگوێزران. حوکمی ٨ ساڵ زیندانیی ئەو دوو هاووڵاتییە لە دادگای پێداچوونەوەی شاری ورمێ، بۆ ٦ ساڵ کەم کرایەوە و ئەو حوکمەش پشتڕاست کرایەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پێشتر دادسەرای شاری شنۆ، ٧ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوەکانی “محەممەد ئەمین قازی”، “کوروش عەزیزی، ئەبووبەکر میناپاک، مەغدید محەممەدزادە، یووسف ئەحمەدی، تەیب بامرووەت و کامیل ئەحمەدی خانلەری” بە ٢٨ ساڵ زیندان مەحکووم کردووە. بەپێی ئەم حوکمە، هەر یەک لەم هاووڵاتییانە بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیمی ئێران” و بە پێشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ و لێکۆڵینەوەی مەئموورانی دادوەری، بە ٤ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕوونی چاره‌نووسی شۆفێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی هێڵی “بی ئاڕ تی”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی “ئێران مایه‌ی” ته‌ورێز

komalah

كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له‌ شاری تاران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێك بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ده‌یه‌ی ٦٠ له‌ ئاڵمان

komalah

دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە

komalah

ژه‌هراوی بوونی ٤٠ کەس لە شاری کرماشان بەهۆی خواردنی كارگی كێوی

komalah