کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕه‌وانه‌كردنی هێز له‌ لایه‌ن كۆره‌ی باشوور بۆ ته‌نگه‌ی هۆرمۆز

ڕه‌وانه‌كردنی هێز له‌ لایه‌ن كۆره‌ی

ڕه‌وانه‌كردنی هێز له‌ لایه‌ن كۆره‌ی

وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور ڕایگەیاندووه‌، له‌ دوای پێكهاتنی گرژی له‌ نێوان واشینگتۆن و تاراندا، کەشتییەکی جەنگی و ٣٠٠ سەرباز ڕەوانەی تەنگەی هۆرمۆز كردووه‌.

وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاندووه‌، سێئول بڕیاریداوە بۆ ماوەیەکی کاتی شوێنی بڵاوکردنەوەی هێزە سەربازییەکەی فراوانتر بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی دزه‌ ده‌ریاییه‌كانی دەریای سومال و ئەم فراوانکردنە کەنداوی فارس و کەنداوی عومانیش دەگرێتەوە کە تەنگەی هۆرمۆز پێکەوە دەیانبەستێتەوە. هاوكات ده‌وڵه‌تی سێئول جەختی لەوە کردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئەرکەکەی لە تەنگەی هۆرمۆز بەشێک نابێت لە ئەرکە دەریاییەکەی ئەمریکا. ئەمە سەرەڕای ئەوەیه‌ كه‌ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان دەبێت لەگەڵ بنکەی سەرکردایەتی ئەمر یکادا بۆ ” گۆڕینەوەی زانیارییەکان.”