په‌روه‌نده‌ی مه‌حموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی دوو چالاكی كرێكاریی ناسراو، له لقی سێی دادسه‌رای گشتیی ڕژیم له شاری سه‌قز به دادگای ڕژیم له‌م شارستانه ڕه‌وانه كرا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان، مه‌حموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له لایه‌ن لقی سێ دادسهرانی گشتیی سه‌قز و ده‌ركردنی قه‌راری وه‌سیقه بۆ ئازادیی كاتی، ڕوانه‌ی زیندانی ئه‌مشاره كران. تۆمه‌تی ئه‌م دوو چالاكه كرێكارییه “ته‌بلیغ دژبه نیزام، به‌ڕێوه‌بردنی ڕۆژی جیهانیی كرێكار و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و گرته ویدیۆی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڕاگه‌یه‌ندراوه. ئه‌م دوو چالاكه كرێكارییه به‌نیسبه‌ت ئه‌م قه‌رارێكی وه‌سیقه‌یان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و ڕایانگه‌یاندووه كه هیچ جۆره قهرارێكیان قه‌بووڵ نییه.