کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

ڕه‌تكردنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی دێمۆكراته‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا

شنبه – 8 تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019

 

 

سێنای ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ژۆئه‌ن، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا گه‌ڵاڵه‌ی دێمۆكراته‌كان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ ڕێگرتن له‌ هێرشی نیزامی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێرانی ڕه‌ت كرده‌وه‌.

دانیشتنی سێنا بۆ تاوتوێ كردنی ئێختیاراتی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هێرشی نیزامی له‌دژی ئێران و پێداگری ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌م ئێختیاراته‌ پێویستی به‌ ئیزنی كۆنگره‌ نییه‌ به‌ڕێوه‌چووبوو. بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پێشنیاره‌ پێویست بوو كه‌ ٦٠ سێناتۆر له‌ كۆی ١٠٠ سێناتۆر، ده‌نگ به‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ بده‌ن. ده‌نگدان به‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستی پێكرد كه‌ سه‌رئه‌نجام زیاتر له‌ ٤٠ سێناتۆر ده‌نگی نه‌رێنیان به‌گه‌ڵاڵه‌ی دێمۆكراته‌كان دا. به‌ پێی ئه‌م ده‌نگدانه‌، ده‌ستی دوناڵد ترامپ بۆ هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵێكی نیزامی له‌دژی ئێران به‌ بێ ڕێگه‌دانی كۆنگره‌ ئاواڵاتر ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕوونی چاره‌نووسی شۆفێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی هێڵی “بی ئاڕ تی”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی “ئێران مایه‌ی” ته‌ورێز

komalah

كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له‌ شاری تاران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێك بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ده‌یه‌ی ٦٠ له‌ ئاڵمان

komalah

دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە

komalah

ژه‌هراوی بوونی ٤٠ کەس لە شاری کرماشان بەهۆی خواردنی كارگی كێوی

komalah