ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆماری ئیسلامی له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌دان هه‌زار كه‌سی خه‌ڵكی به‌لووچستان هێزێكی زۆری ڕه‌وانه‌ی زاهیدان كردووه.
به‌پێی بانگهێشتێك كه پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، گه‌وره‌ترین ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی له‌شاری زاهیدان دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه بچێت و به‌رپرسانی ڕژیم له‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی به‌لووچستان هێزێكی زۆری نیزامیان ڕه‌وانه‌ی زاهیدان كردووه.