وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی چوارشهممه ٢٠ی مانگی ڕهزبهر ڕایگەیاند، شاندێک بە سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ڕەوانەی تاران دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هێرشەکانی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە ئامادەبوونی “موحسین مەندەلاوی”، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق میوانداریی “فوئاد حسێن”، وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگرەکەیان کردووە و باسیان لهسهر بۆردوومانەکانی ئەم دواییەی ئێران و تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە. “فوئاد حسێن” لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە هەنگاوەكانیان كردووە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و ئاماژەی بەوەکردووە كه باڵیۆزی ئێران لە عێراق بانگهێشتكراوە و لەگەڵ شاندێکی ئێرانییش لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆبوونەتەوە و تاوتوێی ڕێگەچارەیان بۆ ئەو پرسە کردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، شاندێکی عێراقیی بە سەرۆکایەتیی “قاسم ئەعەرەجی”، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سەردانی تاران دەکات و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانیی دەکەن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی.