“ئاروین قه‌هره‌مانی” گه‌نجی یه‌هوودی خه‌ڵكی كرماشان و دانیشتووی قوم كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، دیوانی باڵای وڵات داخوازی پارێزه‌ره‌كه‌ی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه‌ی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌د كردووه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئاروین، په‌روه‌نده‌ی ڕۆڵه‌كه‌یان پڕ له ناڕوونیه و قازی په‌روه‌نده به ئه‌نقه‌ست كه‌م كاری كردووه. “ئاروین قه‌هره‌مانی” پێشتر له شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك له شاری قوم، لاوێكی به چه‌قۆ بریندار كردووه و دواتر ئه‌و گه‌نجه گیانی له‌ده‌ست داوه. ئێستا ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم وێڕای ناڕوونی زۆری په‌روه‌نده‌كه و نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا ئێعدام بكرێت.