کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕه‌دكردنه‌وه‌ی پێشنیاری پێدانی پاره‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی “ئارام حه‌بیبی”

ڕه‌دكردنه‌وه‌ی پێشنیاری پێدانی پاره‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ئارام

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ شاری سنه‌ پێشنیاری پێدانی پاره‌یان به‌ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو “ئارام حه‌بیبی” داوه‌ به‌ڵام، ئه‌و پێشنیاره‌ له‌لایه‌ن دایكی ئه‌و هه‌میشه زیندوووه‌ ڕه‌د كراوه‌ته‌وه‌.

دایكی “ئارام حه‌بیبی” له‌ گرته‌ویدیۆیه‌ك دا ڕایگه‌یاند: هیچ سەروەت و سامان و پێگەیەک بەو ئازادییەی كە خواستی كوڕەكەم بووه‌ بەراوه‌رد ناكرێ، قه‌د ده‌ست له‌ دادخوازی خوێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كه‌م هه‌ڵ ناگرم و نه‌ ده‌یانبه‌خشم و نه‌ له‌بیریان ده‌كه‌م. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پێشتریش دایكانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری بۆكان به‌ كۆمه‌ڵ له‌ په‌یامێك دا ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خوێنی ڕۆڵه‌كانمان ناكه‌ین و ڕێگه‌یان تا ئه‌و كاته‌ی تاوانباران سزا ده‌درێن به‌ر ناده‌ین.