كۆمه‌ڵی یاسایی دادبان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: دیوانی باڵای وڵات داواكاری پارێزه‌ری “ڕه‌زا ڕه‌سایی” به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕه‌د كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، شایه‌تی شایه‌تحاڵانی تازه له‌سه‌ر بێتاوانبووی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” و ئه‌و كه‌م و كورتیانه‌ی له په‌روه‌نده‌كه‌دا هه‌بووه وه‌كوو هۆكارێك بۆ پێداچوونه‌وه به حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه قبووڵ نه‌كراوه. “ڕه‌زا ڕه‌سایی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی سه‌حنه‌ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان، به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای كوشتنی “نادر به‌یرامی”، سه‌رۆكی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئه‌و شاره به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. ناوبراو ڕۆژی ٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ له شه‌هریاری تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندنی دیزڵاوای كرماشان گوازرایه‌وه.