ڕۆژی ههینی ١٣ی مانگی ڕێبهندان، “بێن واڵاس”، وەزیری بەرگری بەریتانیا ناردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ ئۆکرانیا ڕەت نەکردەوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان،تا ئێستا ئۆکرانیا چەندین جار داوای وەرگرتنی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕۆژئاوای کردووە، بەتایبەتی فڕۆکەی جۆری “ئێف١٦” کە لە ئەمریکا دروستکراوە. بەڵام لە وەڵامی داواکارییەکەی کیێڤدا، واشنتۆن ناردنی فڕۆکەی “ئێف “١٦ی “لەم کاتەدا” ڕەتکردەوە. وەزیری بەرگری بەریتانیا لە وتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئامادەیە “نەک تەنها بیر لە ناردنی فڕۆکەی جەنگی بەڵکو هەر چەکێک” بۆ ئۆکرانیا بکاتەوە.