پارێزه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر بێ وڵام مانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان ڕایانگه‌یاند كه ئه‌بێ ڕێگه‌ی ده‌ستڕه‌سی به په‌روه‌نده و تێڕوانینی كۆمیسیۆنی پزیشكی دادیان بۆ هه‌موار بكرێت بۆ ئه‌وی ڵێكۆڵینهوهكانیان ده‌ست پێ بكه‌ن.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه پارێزه‌رانی په‌روه‌نده‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی” له ڕێگه‌وتی ٤ی ڕه‌زبه‌ره‌وه چه‌ندین جار داواكارییه‌كه‌یان پێكه‌ش به ده‌زگای قه‌زایی كردووه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه. له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه بنه‌ماڵه‌ی قوربانی ئه‌بێ مافی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییان له‌ئاست شرۆڤه‌ی كۆمیسیۆنی پزیشكی داد هه‌بێت و په‌روه‌نده‌كه‌ش به یارمه‌تی پزیشكانی باوه‌رپێكراوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بخرێته به‌ر لێكۆڵینه‌وه.