دیوانی باڵای وڵات داخوازی دووباره دادگایی كردنه‌وه‌ی “کەماڵ شەریفی”، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری سەقز و به‌ندكراو له زیندانی “میناب” كه سزای ٣٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، ڕەت کردەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ساڵی ڕابردوو، دادستانی شاری “میناب” بۆ ئەو زیندانییە سیاسییە، داوای دووباره دادگایی كردنه‌وه‌ی کردبوو، بەڵام دیوانی باڵای وڵات، ئەو داواکارییەی ڕەت کردبۆوە. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز، ڕێگرە لە دانی مەرەخەسی بە “کەماڵ شەریفی” و ئەو زیندانییە سیاسییە هەتا ئێستا لە مافی مەرەخەسی، بێبەری کراوە. شایانی باسه كه ئەو زیندانییە سیاسیه له به‌رواری ٥ی جۆزەردانی ١٣٨٧ی هه‌تاوی لە شاری سەقز و له‌شه‌ڕی چه‌كداری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسداران و ئیداره‌ی ئیتلاعات، دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.