ڕۆژی چوارشهممه ١٨ی گهلاوێژ، “سۆنیا شەریفی”، مێرمنداڵێكی خەڵکی ئاودانانی سهر به پارێزگای ئیلام، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانهوه ڕفێندرا و دوای دوو کاتژمێر “لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدان” لە سهر شەقامی ئهو شارهدا فڕێ درا.
بهپێی زانیارییهكان، هێزهكانی ڕژیم “سۆنیا شەریفی”یان بە زۆر لە ماشینێك دابەزاندووە و خستوویانەتە نێو ئۆتومبێلی خۆیانەوە و دواتر ناوبراویان بە چاوی بەستراوەوە بردووە بۆ شوێنێکی نادیار و زیاتر لە دوو کاتژمێر ئەشکەنجەیان داوە. جێگای ئاماژهیه كه “سۆنیا شەریفی”، قوتابی تەمەن ١٦ ساڵ، ساڵی ڕابردوو لە سەردەمی شۆڕشی “ژینا” دەستبەسەر و سزای قورسی بەسەردا سەپێندرا بهڵام، دوابەدوای فشاری میدیایی و خەڵكی ئاودانان، ناوهنده ئەمنییەکان ناچار به ئازادكردنی بوون.