کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕفاندنی چوار هاووڵاتی له‌ شاری عه‌فرین

ڕفاندنی چوار هاووڵاتی له‌ شاری عه‌فرین 1

ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی خاكه‌لێوه‌، چوار شارومه‌ندی خه‌ڵكی عه‌فرینی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و نزیكه‌ی ٤٥٠ی ئه‌سڵه‌ دره‌ختی زه‌یتوونی له‌ نێو برد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو كه‌س له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئه‌ندامی یه‌ك خێزان و خه‌ڵكی شاری عه‌فرینن و دوو كه‌سی دیكه‌ خه‌ڵكی گونده‌كانی جه‌له‌م له‌ شارۆچكه‌ی جندرێس و شێخ وه‌رز له‌ ناوچه‌ی بولبول بوون. هه‌روه‌ها داگیركه‌ران ٤٥٠ ئه‌سڵه‌ دره‌ختی زه‌یتوونیان له‌ ناوچه‌ی بولبول قه‌تع كردووه‌. پێشتریش له‌ ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری عه‌فرین ده‌یان هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌سه‌ر ڕه‌ز و باخه‌كانیان دا گیرابوو.