ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد و پیرانشار به ناوه‌كانی “كه‌ماڵ محه‌ممه‌دپور”، “مامه‌ند قوڕه‌یشی”، “جه‌ماڵ بایه‌زیدی” و “هیوا ده‌رخوردی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفێندراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی مهاباد ڕۆژی ڕابردوو “كه‌ماڵ محه‌ممه‌دپور” به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی تلیگرامی “مهاباد”یان به بیانووی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “په‌یمان گه‌ڵوانی” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، هاوكات دوو هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “جه‌ماڵ بایه‌زیدی” و “مامه‌ند قوڕه‌یشی” به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لاوێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “هیوا ده‌رخوردی” ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.