کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕفاندنی چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شاری ئیلام له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

ڕفاندنی چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شاری ئیلام له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چوار لاوی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شاری ئیلام له‌ كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ڕفێندراون و چاره‌نووسیان نادیاره‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان ناسنامه‌ی ئه‌و چوار هاووڵاتییه‌ بریتیه‌ له‌: “په‌یام ڕه‌زایی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، زه‌بیع قولیزاده‌” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، “په‌یام ڕه‌زایی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و “ستار زه‌یدی“. شایانی باسه‌ كه‌ وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیران و چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.