له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی سنه و سه‌قز چوار لاویان به‌ناوه‌كانی “قانع لوتفی”، “كاروان محه‌ممه‌دی”، “ئاڵا ده‌ستی” و “سارۆ كه‌ریم پوور” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستۆته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم دوو مێرمنداڵیان به ناوه‌كانی “قانع لوتفی” و “كاروان محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی گوندی “دادانه‌ی كه‌مانگه‌ر”ی سه‌ر به شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و له شاری سنه‌ش كچێكی لاوی ١٥ ساڵ ته‌مه‌نیان به‌ناوی “ئاڵا ده‌ستی” ڕفاندووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاهرنووس و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری سه‌قز شه‌وی ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “سارۆ كه‌ریم پوور” و به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ وڵام ماوه‌ته‌وه.