ڕۆژ پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕژیم له شاری سنه چوار لاوی كچی خوێندكاریان به‌ناوه‌كانی “تینا خدری”، “سه‌نا خودامورادی”، “ڕزوان بازانی” و “هانیه چوارده‌ولی” له زانكۆی فه‌نی ئه‌و شاره ڕفاندووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كچانی خوێندكاری زانكۆی فه‌ننی سنه دژبه سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی دا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوونیان هه‌بوو. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر زانكۆی قه‌ننی و ئه‌و چوار خوێندكاره‌یان به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.