له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی به‌ناوه‌كانی “فه‌راز په‌رته‌وی” خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر، “ڕه‌ها ئاجوودانی” خه‌ڵكی شاری ڕه‌ی، “فروود حه‌سه‌نخانی” وه‌رزشكاری خه‌ڵكی ئیزه و “ته‌رانه عه‌لیدووستی” ئه‌كته‌ری سینه‌ما له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان “فەراز پەرتەوی” خەڵکی ڕوانسەری سەر بە ئوستانی کرماشانه و بەڕێوەبەری گشتی ئەمنیەتی و شیکاری داتاکانی ئوپراتۆری ئێرانسلە كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له شاری تاران ڕفێندراوه و چاره‌نووسی نادیاره، هه‌روه‌ها “ڕه‌ها ئاجوودانی” چالاكی مافی مرۆڤی خه‌ڵكی شاری ڕه‌یه و ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕه‌اگوێزراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری ئیزه “فڕوود حه‌سه‌نخانی” چالاكی مه‌ده‌نی و وه‌رزشوانی ناسراوی ئه‌و شاره كه یارمه‌تیده‌ری بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌كانی ئه‌و شاره بوو ڕفاندووه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه، هه‌روه‌ها “ته‌رانه عه‌لیدووستی” ئه‌كته‌ری ناسراوی سینه‌ما كه پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری كردبوو، دوێنێ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.