ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی سه‌راوان به ناوی “دانیال مه‌له‌كی محه‌ممه‌دی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “دانیال مه‌له‌كی مه‌حه‌ممه‌دی” و ئه‌و شارومه‌نده‌یان له پێش چاوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به تووندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. پاش ڕفاندنی دانیال، هێزه‌كانی حكوومه‌ت ماڵی ئه‌و شارومه‌نده‌یان پشكنیوه و ده‌ستیان به سه‌ر گاوسه‌ندووق، مۆبایلی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، كامپیوته‌ر و كارتی حافزه‌ی دووربینه‌كان گرتووه.