سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، چالاكێكی فمنیست و دادكۆكیكاری مافی ژنان به‌ناوی “زه‌ینه‌ب زه‌مان” پاش بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌ینه‌ب زه‌مان” هونه‌رمه‌ند و چالاكی سیاسی خه‌ڵكی تاران و كچی گورانی بێژ و هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی “حسێن زه‌مان”نه كه چه‌ندین ساڵه كار و چالاكییه هونه‌رییه‌كانی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه قه‌ده‌غه كراوه. ڕۆژی شه‌ممه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “زه‌ینه‌ب” باوكی به دانانی وێنه‌ی كچه‌كه‌ی له ئینستاگرام نووسی، “كچه جوانه‌كه‌م ئیمانم به بیر و باوه‌ڕه‌كانت هه‌یه و ده‌زانم سه‌ركه‌وتن نزیكه”.