کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕفاندنی چالاكێكی بواری ژنان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌ تاران

ڕفاندنی چالاكێكی بواری ژنان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، چالاكێكی فمنیست و دادكۆكیكاری مافی ژنان به‌ناوی “زه‌ینه‌ب زه‌مان” پاش بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌ینه‌ب زه‌مان” هونه‌رمه‌ند و چالاكی سیاسی خه‌ڵكی تاران و كچی گورانی بێژ و هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی “حسێن زه‌مان”نه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ كار و چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كانی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ قه‌ده‌غه كراوه‌. ڕۆژی شه‌ممه‌ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “زه‌ینه‌ب” باوكی  به‌ دانانی وێنه‌ی كچه‌كه‌ی له‌ ئینستاگرام نووسی، “كچه‌ جوانه‌كه‌م ئیمانم به‌ بیر و باوه‌ڕه‌كانت هه‌یه‌ و ده‌زانم سه‌ركه‌وتن نزیكه‌”.