کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕفاندنی پێنج هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و بۆكان

ڕفاندنی پێنج هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سنه‌ وبۆكان 4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌، باوكی گیانبه‌ختكردوویه‌كی شاری سنه‌ به‌ناوی “كه‌ماڵ لوتفی” و چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د مامزاده‌”، “سۆران قاسمی”، “پژمان سوڵتانی” و “كاوه‌ ئازادی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی ڕفێندران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كه‌ماڵ لوتفی” باوكی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی شاری سنه به‌ناوی “ڕه‌زا لوتفی”یه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی ڕفێندراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. له‌لایكی دیكه‌وه‌ “ئەحمەد مامزادە” تەمەن ٦٤ ساڵ و بەرپرسی پێشووی دەستەی بەڕێوەبەریی تۆپی پێی بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە ڕفێندراوە. هەر لەو پەیوەندییەدا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “سۆران قاسمی” تەمەن ٢٧ ساڵ، لە پێش ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن ئەو هێزانەوە ڕفێندراوە و “پژمان سوڵتانی” تەمەن ٣٠ ساڵ و “كاوه‌ ئازادی” لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵ و شوێنی کارەکەیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگویزراون.