شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، پێنج مێرمنداڵی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی “هێدی یووسفی ئه‌قده‌م” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، “فه‌رزین نه‌بی” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ، “كۆمار نه‌بی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ، “پێشه‌وا نه‌بی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و “كارزان نه‌بی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كردۆته سه بنه‌ماڵه‌ی چوار مێرمنداڵ به ناوه‌كانی “هێدی یووسفی ئه‌قده‌م”، “كۆمار نه‌بی”، “پێشه‌وا نه‌بی”، “كارزان نه‌بی” و به توندووتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. هه‌روه‌ها “فه‌رزین نه‌بی” له شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه كه ڕفاندنی ئه‌و پێنج منداڵه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی بووه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیران و هۆكاری به‌ندكرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.