کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕفاندنی پزیشكێكی خه‌ڵكی بۆجنۆرد به‌ بیانووی سووكایه‌تی به‌ سپای پاسداران

ڕفاندنی پزیشكێكی خه‌ڵكی بۆجنۆرد به‌ بیانووی سووكایه‌تی به‌ سپای

دکتۆر “محەممەد شوجاع”، یەکێک لە پزیشکانی شارەزا لە نەخۆشییەكانی دڵی منداڵان لە شاری بۆجنۆرد، هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی كوژرانی “ڕەزی مووسەوی”، یەکێک لە سەرکردەکانی سپای پاسداران لە سووریە، بە تۆمەتی سووكایەتیكردن بە ناوبراو ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەم پزیشکە دوای كوژرانی مووسەوی لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا، ستۆرییەكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام لە ژێر ناوی “ئیمشه‌و له باڵاخانه‌ی ئێمه بۆنی کۆتلێت دێت” بڵاو كردەوە. سیستەمی دادوەریی ئەم ستۆرییەی کردووە بە بەڵگەی تۆمەتبارکردن و هۆکاری به‌ندكرانی ناوبراو و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سووكایەتیكردن بە شەهیدان وەك سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەکانە.