له ڕۆژانی ڕابردوودا، ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری لۆردێگانی سه‌ر به پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، پزیشكێكی بسپۆڕیان به ناوی “مێهرشاد كۆله‌ینی” له كاتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه ئێعدام ڕفاندووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مێهرشاد كۆله‌ینی” له یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی شاری لوردێگان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی “خۆسره‌و به‌شاره‌ت” و “محموود مێهرابی” نیشان داوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای ئه‌و شاره‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.