شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین شه‌وی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژبه كۆماری ئیسلامی، خه‌ڵكی قاره‌مانی مووچش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و ٧ هاووڵاتی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٧ كه‌س به‌ناوه‌كانی “ئومید، فه‌رشید، زانكۆ، میلاد، جه‌ماڵ، ساڵح و شه‌هرام ساعدمووچشی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێبنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه دانیشتووانی شارۆچكه‌ی مووچشی سه‌ر به شاری كامیاران له‌ماوه‌ی دوو شه‌وی ڕابردوودا دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه.