به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر گوندی “باوه‌ڕێز”ی سنه و پێنج كه‌سیان به‌ناوه‌كانی “ڕامیار و ڕامین ڕه‌زایی”، “حه‌مید ڕه‌زایی”، “ئێحسان سادقی” و “هوومه‌ن حاجی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ڕامین و ڕامیار” ئه‌ندامی خێزانێك و هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌یان كاتژمێر ٤ی به‌یانی له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ند هاووڵاتی دیكه‌ش به‌ناوه‌كانی “عومه‌ر مورادخانی”، “سوبحان غه‌فووری” و “په‌ریسا حه‌بیب پور” خوێندكاری زانكۆی كوردستان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه چاره‌نووسی ئه‌وانیش ناڕوون و نادیاره.