لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکران و ڕفاندنی هاووڵاتییان، لانیکەم ٦ هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی: “هیوا تابعی”، “زانیار قوربانی”، “ئارمین ئەحمەدی”، “حسێن فەتحی”، “موحسین مارابی” و “عادڵ ئیمامی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتهوه ڕفێندراون.
بهپێی زانیارییهكان، “هیوا تابعی” و “ئارمین ئەحمەدی” لە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی خەزەڵوەر لەلایەن هێزەكانی ڕژیمهوه ڕفێندراون، هەروەها، “حسێن فەتحی”، لە ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتهوه ڕفێندراوە و هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی خەزەڵوەر “موحسین مارابییان” دهستبهسهر كردووه و”عادڵ ئیمامی”، ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی خەزەڵوەر لە شەقامی “تەروەرێز”ی کامیاران ڕفێندراوە و هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو پێنج هاووڵاتییە نادیارە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئاكام ماوەتەوە.