به‌پێی ئاماری تۆماركراو له ناوه‌ندی تۆماركردنی تاوانه‌كان، ئه‌رته‌شی داگیركه‌ری توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته، له ساڵی ٢٠٢٣دا، ٤٣٥ شارومه‌ندی كوردیان له كانتۆنی عه‌فرین ڕفاندووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ته‌نیا له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش شارومه‌ندی كوردی دانیشتووی عه‌فرین له‌لایه‌ن گرووپی ئیسلامگه‌رای “حه‌شدی وه‌ته‌نی” كه سه‌ر به توركیایه، ڕفێندراون. زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش له هێرشی داگیركه‌ران بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ده‌ست به‌سه‌ر دارایی و كه‌لووپه‌لی نێو ماڵه‌كانیان دا گیراوه. به‌وته‌ی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری، له نێو ئه‌و ٤٣٥ كه‌سه، ژماره‌یه‌ك منداڵ و ١٨٠ كه‌سی نه‌خۆش هه‌ن و پێویستیان به چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌یه.