کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕفاندنی ٢٧ كه‌س له‌لایه‌ن توركیاوه‌ له‌ كانتۆنی عه‌فرین

ڕفاندنی ٢٧ كه‌س له‌لایه‌ن توركیاوه‌ له‌ كانتۆنی عه‌فرین 1

له‌ ده‌ ڕۆژی ڕابردوودا، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا ٢٧ شارومه‌ندی كوردی له‌ كانتۆنی عه‌فرین ڕفاندووه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ بواری مافی مرۆڤ دا درێژه‌ی هه‌یه‌ و له‌ ماوه‌ی یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر بۆ ١٠ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌ هاووڵاتی كورد له‌ شاره‌كانی عه‌فرین و ئه‌عزازی داگیركراو له‌لایه‌ن سه‌ربازانی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان داوای له‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد ڕێگه‌ له‌ پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بگرن.